رەنگە کادیرە دەست لەکار کێشاوەکانی کۆمەڵ بچنە پاڵ هاوپەیمانیی نیشتمانییەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتووە، هەروەها لە چەند پێگەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا باس کراوە، پێشبینی دەکرێت، ئەو سەدان کادیرەی کۆمەڵی ئیسلامی کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەمیر و سەرکردایەتیی کۆمەڵەوە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، پەیوەندی بە هاوپەیمانیی نیشتمانییەوە بکەن.
لەمبارەیەوە د. سه‌باح به‌رزنجی، ئه‌ندامی پێشووتری سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵ و په‌رله‌مانتاری پێشووی حزبەکە له په‌رله‌مانی کوردستان رايگەیاند، ئەو کادیرانە ئازادن له بیروبۆچوونی خۆیان و هه‌ر کاتێک بڕوایان به حزبێک هه‌بوو، تێیدا کار دەکەن و کەی بڕوایان پێی نەما، بەجێی دەهێڵن.
هیوای ئەوەشی خواست کە ئەو کادیرانە لەنێو کۆمەڵدا بمێننەوە، بەڵام رای گەیاند: ”ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی خۆی یه‌کێک بووه له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و ره‌نگ بێت هه‌ر که‌سێک تموحی سیاسی و ئیداری هه‌بێت، پێیان وابێت له‌ناو هاوپه‌یمانی به‌دی دێت، ئه‌وه بڕوای خۆیانه“.
باسنيوز
