تانەكەی پارتی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ 28ی مانگ دوا خرا
ئەمڕۆ یەكشەممە 22/9/2019، خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق سكاڵامان تۆمار كرد كە دەبوو دادگایەكە رۆژی 26/9/2019 بەڕێوە بچێت، بەڵام پاشان دوا خرا بۆ 28/9/2019".
روونیشی كردەوە: "بەپێی دەستوور مافی هەر تاكێكی ئەم وڵاتەیە ئیتر لە هەر كوێیەك بێت، واتە ئاوارە بێت یاخود لە دەرەوە دەنگی خۆی بدات، بۆیە ئەو بڕگەیەی كە زیاد كراوە لە یاساكە بە هیچ شێویەك دەستووری نییە كە ئاوارەكانی ناوچە كوردستانییەكان كە لە هەرێمن دەنگ بدەن، بەڵكوو دەبێ ئەوانیش دەنگ بدەن".
بەپێی زانیارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كە بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی 2020دا بەڕێوە بچێت، بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق سندووق بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان دانانرێت و پێویستە ئەوان بۆ دەنگدان بگەڕێنەوە شارەكانی خۆیان، پارتی دیموكراتی كوردستان لە دادگا تانەی لە یاساكە داوە.
باسنيوز
