خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەمڕۆی فەرمانبەران

خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەمڕۆی فەرمانبەران
دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە کۆتایی نزیکبوەتەوە و ئەمڕۆ موچەی ژمارەیەک وەزارەت و چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەمڕۆ یەکشەممە، موچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەكان، ناوخۆ، خوێندنی باڵا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی دابەشدەکرێت.

هەروەها ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی، لیوای نەوت، زێرەڤانی، هێزەکانی بەرگری و فەریاكەوتن، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.





خەندان
Top