رانیە میوزیک و کولتووری هەشت وڵاتی جیاواز کۆدەکاتەوە

رانیە میوزیک و کولتووری هەشت وڵاتی جیاواز کۆدەکاتەوە
16 گرووپ لە هەشت وڵاتی جیاوازەوە چوونەتە رانیە و شەوانە دەروازەی شارەکە بە میوزیک و گۆرانی و هەڵپەڕکێی وڵاتەکانیان دەڕازێننەوە، لە کاژێر 08:00 تاوەکو 01:00 هەر گرووپە و کولتووری گەلەکەیان نمایشدەکەن.

گروپی چل کەزین، لە دھۆکەوە بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردووە، سێ ساڵە کچانی ئەو گرووپە چالاکی ھونەری ئەنجامدەدەن.

فێستیڤاڵەکە سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری ئەنجامی داوە و تێچووەکەشی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەرخانیکردووە.

ئیران حسمه‌ت، ئەندامی گرووپی چل كه‌زییە، دەڵێت: لەڕێگەی میوزیکەوە پەیامی پێکەوەژیان بڵاودەکەنەوە و ئەو فێستیڤاڵە دەرفەتێکی باشە بۆ یەکدیناسینی گرووپەکان و ئاشنابوون بە کولتوورە جیاوازەکان.

هاونیشتمانییانی رانیە باس لەوەشدەکەن، بەهۆی فێستیڤاڵەکەوە سەردانیکەرێکی زۆر لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە رانیە.
Top