بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان لە هەرێمی کوردستان: گەشتکردن لە ژمارەیەک کەس قەدەغە دەکرێ

بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان لە هەرێمی کوردستان: گەشتکردن لە ژمارەیەک کەس قەدەغە دەکرێ
بەهۆی باجنەدان و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی دیکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەشتکردنی لە ژمارەیەک کەس قەدەغە کردووە و لەمبارەیەشەوە وەزارەتی ناوخۆ نووسراو بۆ فڕۆکەخانەکان دەکات.

‌د. كه‌مال ته‌یب، بەڕێوەبەری گشتیی باجه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند، "رێكاری زۆر توند به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر کە باج ناده‌ن“.

ڕوونیشی کردەوە، ئەو کەسانەی باج نادەن یه‌كه‌مجار ئاگادار ده‌كرێته‌وە، ئه‌گه‌ر نەچوون، لێژنه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت و بڕی قه‌رزه‌كه‌ی ده‌كرێته‌ نووسراو، ئه‌گه‌ر هەر نەچوون بۆ دانی باجەکە، ئاگاداری دووه‌م ده‌كرێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان باسی لەوە کرد کە پاش ئاگادارکردنەوەی دووەم، سزا دەستپێدەکات و دەست بەسەر موڵک و ماڵی قەرزارەکەدا دەگیرێت، دواتر وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار دەکرێتەوە تاوەکوو گەشتکردن لە کەسانی قەرزار قەدەغە بکات.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا دەست بە ڕێگریکردن لە گەشتکردنی چەند کەسێک کراوە و ”لەمبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ نووسراو بۆ فڕۆکەخانەکان دەکات“.

کەمال تەیب جەختی کردەوە کە قەرزەکان بریتین لە کۆمپانیاکان و باجی عەقار و زۆر جۆری دیکەی قەرزی گشتی.













باسنيوز
Top