خانەقین.. بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
حەبیب فەرەج ، بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی خانەقین/ هەرێمی كوردستان، رايگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مامۆستا حەسەن تاڵەبانی بەڕێوبەری پەروەردەی خانەقین - هەرێمی كوردستان و بە یاوەریی یەكەی سەرپەرەشتیارانی پەروەردەیی و بەڕێوبەران و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، لە قوتابخانەكانی هێڤی بنەڕەتیی كوران و تەرزەی بنەڕەتی كچان، یەكەمین زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لەلایەن بەڕێوبەری پەروەردەی خانەقین لێدرا.
گووتیشی: "بەڕێوبەری پەروەردەی خانەقین، پیرۆزبای رۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی لە مامۆستان و قوتابیان كرد و هیوایشی خواست ئەمساڵی خوێندن ببێتە مایەی وەرچەرخانی گەشەپێدانی زیاتری بواری پەروەردەیی لە دەڤەرەكەدا".
لە مەراسیمی دەستپێكی وەرزی نوێی خوێندندا لە خانەقین ئاڵای كوردستان بەرز كرایەوە.
باسنيوز
