سنە.. پەرستارێک لە کاتی ڕزگاکردنی منداڵیک گیانی لەدەست دا

سنە.. پەرستارێک لە کاتی ڕزگاکردنی منداڵیک گیانی لەدەست دا
ئاکۆ زەندی، پەرستاری بەشی (ICU)ی نەخۆشخانەی سنە لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵێک لە رووداوێکی سووتاندا، خۆی گیانی لەدەست دا.

ئەو پەرستارە کوردە لە باخێکی نزیکی سنە پاش ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و هەوڵدان بۆ یارمەتی و ڕزگاکردنی گیانی منداڵێک، خۆی تووشی سووتان بووە و پاش چەدن ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، سەرەنجام گیانی لەدەست داوە.

ئاکۆ زەندی یەکێک لە خوێندکاران و پەرستارانی دڵسۆزی نەخۆشخانەی سنە بووە و ئەو کارەی لە کاتی دەوام و ئەرکدا نەبووە.

مەرگی ئەو گەنجە پەرستارە کوردە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاردانەوەی زۆری هەبووە.











باسنيوز
Top