ئەو ئۆتۆمبێلە دەستنیشان کراوە کە تێیدا تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی کراوە
عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی ڕايگەیاند، سەرەداوی گرنگیان لەبارەی تەقەکردن لە بارەی لقی چواری پارتی لە سلێمانی دەستکەوتووە.
ڕوونیشی کردەوە، لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە ئەو ئۆتۆمبێلە دەستنیشان کراوە کە تێیدا تەقە کراوە و ”شتەکان بە ڕوونی دیارن و بەڵگەی پێویست لەبەردەستە، سەرەداوی گرنگیش لەبارەی ڕووداوەکەوە بە لایەنی ئەمنی دراوە“.
شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، لەنێو ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی کرا. هەمان شەو، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی رايگەیاند، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
باسنيوز
