سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەلبووسى پرسی بودجە و دۆخى عێراقیان تاوتوێ کرد
لە کۆبوونەوەیەکدا کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/9/2019 لە هەولێر، بەڕێوە چوو، هەردوولا کارى پەرلەمانى و یاسادانان و بابەتى بودجەى گشتیى ساڵى داهاتووى عێراق و پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى شوێنە زیانبەرکەوتووەکانى شەڕى تیرۆریان خستە بەرباس و تیشکیان خسته سەر دۆخى ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپەکانی هەرێمى کوردستان و داهاتوویان و چۆنیەتیى گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان.
پەیوەندییەکانى عێراق لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و جیهان و پێشهاتە سیاسى و ئەمنییەکان و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بوو.
باسنيوز
