سكرتێری په‌رله‌مان: نیگه‌رانیی کورردستانمان گه‌یانده سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ڕايگەیاند: "ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی لێكرا و كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان گرنگیی خۆی هه‌یه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌وه‌مان خسته ڕوو کە ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ندیمان باش بێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئەو یاسایانەی كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه".
گوتیشی: "پێمان باشه له ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لێژنه‌كان هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، بۆیه جه‌خت كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شانده‌كان له نێوان هه‌ردوولا زیاتر بكرێت".
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان راشی گه‌یاند: "حه‌لبووسی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كردووه و له‌سه‌ر پرسی پرۆژه یاساكان و ئه‌وله‌ویه‌تی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌وێش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی گفتوگۆیان كردووه".
مونا قەهوەچی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "نیگه‌رانیی خۆشمان ده‌بڕی كه به‌شێك له یاساكانی په‌رله‌مانی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستاندا نه‌بووه، بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراق به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت".
باسنيوز
