شەش زانکۆی جیهانی توێژینەوە پزیشکییەکانیان لە کوردستان دەخەنە ڕوو
د. كارزان محەمەد، سەرپەرشتیاری گشتی كۆنفرانسەكە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: "یەكەمین كۆنفرانسە كە لەسەر ئاستی زانستی پزیشكی لە كوردستان دەكرێت و، ئامانجمانە ئەو زانایانەی كە لە زانكۆ و تاقیگەكان كار دەكەن و توێژینەوە و بیردۆزەی تازەیان هەیە، توێژینەوەکان و دوایین زانستی پشكنین و چارەسەرە لە تەندروستی پێشكەش بە پزیشكانی كوردستان بكەن".
گوتیشی: شەش زانكۆی سەرانسەری كوردستان و لە 11 وڵات و 234 توێژەر بۆ ئەم کۆنفرانسە هاتوون و 12 پسپۆڕی جیهانیی ئاستبەرز دوایین پێشهاتەكانی بواری پزیشكی پێشكەش دەكەن و دواتریش لە ماوەی 2 رۆژدا توێژینەوەكان پێشكەش دەكەن".
د. کارزان محەمەد، باسی لەوەش كرد: "ئێستا لە كابینەی تازەدا گرنگی زۆر بە كەرتی تەندروستی دەدرێت و وەزارەتەكانی تەندروستی و کار و کاروباری كۆمەڵایەتی و پلاندانان لەم كۆنفرانسەدا شوێنیان هەیە، تاكوو بتوانن دوایین هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی توێژینەوەكان بكەن".
باسنيوز
