سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ٩ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پارلەمانی كوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە سوودوەرگرتن لەو ئاراستە و كەشە ئیجابییە كرایەوە كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە. ئەویش لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و، لەژێر ڕۆشنایی دەستووری عێراقدا. بۆ ئەو مەبەستەیش تەئكید لە بەردەوامیی پەیوەندی و ڕاوێژی هەردوولا كرایەوە.












باسنيوز
Top