پارتی و یەکێتی تاوتوێی پێکهێنانی لیستی کوردستانی دەکەن

پارتی و یەکێتی تاوتوێی پێکهێنانی لیستی کوردستانی دەکەن
هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ دەبنەوە و تاوتوێی پرسی یەک لیستیی حزبە کوردستانییەکان دەکەن.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-9-2019، خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و رزگار عەلی، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی پێکھێنانی یەک لیستی لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەددین.

پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەوەدان کورد بە یەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکات و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین گفتوگۆ لە نێوان پارتی و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان کراوە و نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن.












باسنيوز
Top