پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشت

 پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشت
بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرای کرد، حکوومەتی عێراق فەرمانی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەرکردووە.



عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پینجشەممە ١٩ی ٩ی ٢٠١٩، فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بۆمان هاتووە".



روونیشی كردەوە، هەر ئەمڕۆ پارەكە بە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەدەن و لە یەكشەممەی داهاتووشدا دەست بە خەرجكردنی دەكرێت.



لایەن بەغداوە مانگانە بڕی 453 ملیار دینار بۆ تەواوكردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.



چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا مووچەی زۆربەی وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.






باسنيوز
Top