بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
سەبارەت بە هەندێ زانیاری کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە کە گوایە بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بڕیاری داوە چیدیکە مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی کچان وانە ناڵێنەوە، ڕوونکردنەوەیەک بڵاو کراوەتەوە.



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردووەتەوە و ئاشکرای دەکات دوورن لە ڕاستییەوە و بڕیاری لەو جۆرە نەدراوە.



دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی ھەولێر:



ھەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە دەربارەی ئەوەی کەوا چیتر ڕێگا نادرێت مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێنەوە!!! ئەم بابەتە بەناوی بەڕێز وەزیری پەروەردە بڵاو کراوەتەوە.



لە ڕاستیدا بەڕێز وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی ھەولێر ھیچ جۆرە بڕیارێکی لەو بارەیەوە نەداوە و ئەم بابەتەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھیچ بنەمایەکی نییە.



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر






باسنيوز
Top