ئەردۆغان : پێویستە ناوچەی ئارام بە قوڵایی 30-40 کیلۆمەتر بێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا پێشنیازێک لەبارەی رۆژئاوای کوردستان دەکات، کە بە عەرەبکردنیش لەخۆ دەگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-9-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکدا بەبۆنەی دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە وڵاتەکەی، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە ناوچەی ئارام بە قوڵایی 30-40 کیلۆمەتر بێت.
رەجەب تەییب ئەردۆغان پێشنیازی کردووە یەک تا سێ ملیۆن ئاوارە و پەنابەری سووری لە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا بگەڕێندەوە و لە ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر بکرێن.
ئەگەر ئەو پێشنیازەی سەرۆک کۆماری تورکیا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا زۆرینەی هەرە زۆری دانیشتووانی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دەبنە عەرەب.
رۆژی یەکشەممە 8-9-2019، ناوچەی ئارام لە سەر سنووری نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان (سووریا و تورکیا) لە دیوی رۆژئاوای کوردستان، کەوتە بواری جێبەجێکردن.
باسنيوز
