لە سۆران پرسە بۆ ئەو گەنجە دادەنرێت کە دووشەممە لە بەریتانیا کوژرا
هه‌مه‌وه‌ند عەلی حوسێن، ئەو گەنجە کوردەی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە لە بەریتانیا کوژرا، ساڵی 1989 له سۆران له‌دایكبووه، ساڵی 2005 چووەته به‌ریتانیا، هاوژینەکەی خەڵکی بەریتانیایە و دوو کوڕیان هەیە. سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تاوەکو ته‌واوبوونی شه‌ڕ له باشووری كوردستان ماوەتەوە.
هەمەوەند له شه‌ڕی شنگال و زوممار برینداربووه، بووەتە نوێنه‌ری هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان له میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ. فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به نه‌به‌رد ناوی ده‌به‌ن.
بارزان عه‌لی برای هەمەوەندە، دەڵێت "دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی داعش كه هەمەوەند گه‌ڕایه‌وه به‌ریتانیا، له فڕۆكه‌خانه پۆلیس گرتی و پێی گوت، تۆ به‌شدارییەکی كارات له شه‌ڕی داعش هه‌بووه و له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوتكردوونەتهوه، پێویسته لایان بده‌ی، ئه‌و گوێی پێ نه‌دا بۆیه شكمان وایه داعش تیرۆری كردبێت".
لیوا به‌هرام عه‌ریف یاسین، فه‌رمانده‌یەکی پێشمه‌رگه‌یە و دەڵێت "من شاهێدی قاره‌مانیه‌تی ئه‌و كوڕه‌م، له زۆر میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ، به‌تایبه‌ت پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی ئێمه‌بوو لەگه‌ڵ هێزی به‌ریتانیا و هاوكاری زۆری پێشمه‌رگه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه کردین، چونكه ده‌یزانی حاڵی پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاكان چۆن بوو".
پرسه‌ی هه‌مه‌وه‌ند له سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بەشداری پرسەکە دەکەن، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ن و باوكیشی پلەی فه‌ریقی هەیە لەنێو هێزی پێشمه‌رگه.
باوکی دەڵێت، سەرەتای شەڕی داعش پەیوەندی پێوەکردووە و گوتوویەتی، ناتوانێت ئەو لە بەریتانیا بێت و لە کوردستانیش شەڕ بێت، بۆیە لەگەڵ هاوژینەکەی گەڕاوەتەوە کوردستان و بەشداری شەڕی کردووە.
