حكوومه‌تی توركیا ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی دیاربه‌كری هه‌ڵوه‌شانده‌وه
دیاربه‌كر: حكوومه‌ت به بڕیارێك ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی دیاربه‌كری هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌شی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، كه پێشتر له لایه‌ن شاره‌داری دیاربه‌كره‌وه ده‌ركراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه، سه‌رۆك شاره‌وانی هه‌ده‌په‌ی لە شارۆچکەی کارایازیای سەر بە ئەرزەرۆمی له كاره‌كه‌ی دوورخستەوە و كه‌سێكی دیكه‌ی وه‌ك قه‌یوم له شوێنی ئه‌و دیاریكرد.
