بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکردووە
بەپێی یاسای بودجەی 2019 عێراق، دەبێت بەغدا مانگانە 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و 68 ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە بنێرێت، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە تەنیا 454 ملیار دینارەکەی ناردووە و هیچ بڕە پارەیەکی بۆ پیشمەرگە نەناردووە.
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان راگەیاند: فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە گەیشتووەتە بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.
بەگوتەی بەرێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان، چاوەڕواندەکرێت سبەی پێنجەشەممە 19-9-2019 یان یەکشەممەی داهاتوو پارەکە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.
