سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
ئەمڕچوارشەممە ١٨ـی٩ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە لە دکتۆر فواد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران پێکهاتبوو.

لە دیدارەکەدا کە هوشیار زێباری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە ئاستی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق، ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر. لەو بارەیەوە جەخت لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كۆی كێشەكان پابەندبوون بە دەستوور کرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان خرایە بەرباس و تەئکید لە پێویستیی تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە.












باسنيوز
Top