مەسرور بارزانی وەزیرێکی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانی هەولێر و بەغدا ڕاسپارد
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران ڕای گەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری ڕاسپاردنی خالید سەلام شوانی، وەزیری هەرێمی داوە، بە مەبەستی بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عیڕاقی فیدراڵ.
هاوکات سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە ئەم ئەرکەی وەزیرەکەی حکوومەت لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگیی سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.
باسنيوز
