له هه‌ولێر پێشانگاى خانووبه‌ره و كه‌ره‌سته‌ى بیناسازى كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/9/2019، له هه‌ولێر پێشانگاى خانووبه‌ره و كه‌ره‌سته‌ى بیناسازى كرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه سۆران قادر، سه‌رپه‌رشتیارى پێشانگاكه ڕايگه‌یاند: "ئه‌م پێشانگایه 150 كۆمپانیاى ناوخۆیی و 10 وڵاتى جیهان تێیدا به‌شدارن، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش هه‌موویان پرۆژه‌ى تازه‌یان هه‌یه".
گوتیشی: "ئه‌و كۆمپانیایانه ئامار و داتاى تازه‌ى بوارى خانووبه‌ره و گه‌شه‌كردنى ئاوه‌دانیمان بۆ دابین ده‌كه‌ن، چونكه تا ئێستا هیچ ئامارێكى فه‌رمى نییه، كه پێمان بڵێ ئاستى داكشان و هه‌ڵكشانى ئه‌و پرۆژانه‌ى خانووبه‌ره چ وه‌به‌رهێنان، یان خۆكردى هاووڵاتییان چۆنه و به چ شێوازێكه، پێشانگاكه ماوه‌ى چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
باسنيوز
