سه‌رۆکی لیستی برایه‌تیی که‌رکووک: له‌گه‌ل عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی که‌رکووک گفتوگۆ ده‌که‌ین
محه‌مه‌د که‌مال، سه‌رۆکی لیستی برایه‌تیی که‌رکوک ڕايگەیاند: "له‌باره‌ی پرسی به‌ربژێری پارێزگاری که‌رکووکه‌وه ئێمه‌ش له راگه‌یاندنه‌کانه‌وه وامان گوێ لێ بووه که به‌غدا رازی نییه، به‌ڵام ئه‌مه شتی فه‌رمی نییه".
گوتیشی: له‌سه‌ر پرسی که‌رکووک ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ل عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان گفتوگۆ بکه‌ن و لێگه‌یشتن له‌گه‌ل به‌غدا هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستی به گفتوگۆ کردووه".
راشی گه‌یاند: ده‌بێت له‌سه‌ر پۆسته‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ش رێککه‌وتن بکرێت.
باسنيوز
