حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێگا ده‌ره‌كییه‌كان نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/9/2019، كرمانج عزه‌ت، قایمقامى سۆران له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تى: "هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگا ده‌ره‌كییه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات، كۆمه‌ڵێك ڕێگای گرنگی ده‌ڤه‌ری ئێمه‌ی تێدایه".
قایمقامى سۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه ئه‌و ڕێگایانه‌ى سنوورى سۆران نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، بریتین له:
1- ڕێگای خه‌لیفان - گه‌لی عه‌لی به‌گ - سۆران به درێژیی 15 كیلۆمه‌تر.
2- ڕێگای سۆران - ڕواندز - چۆمان - حاجی ئۆمه‌ران به درێژیی 70 كم.
3- ڕێگای خه‌لیفان - بالیسان به درێژیی 24 كم.
4- ڕێگای سپیلك - خه‌لان - بارزان به درێژیی 17 كم.
5- ڕێگای سپیلك - خه‌لیفان به درێژیی 14 كم.
6- ڕێگای مه‌زنێ - مێرگه‌سۆر به درێژیی 17 كم.
7- ڕێگای شێخان - ببیل - مه‌ران به درێژیی 10 كم.
باسنيوز
