گەنجێكی كورد لە بەریتانیا دەكوژرێت

گەنجێكی كورد لە بەریتانیا دەكوژرێت
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه‌ لە به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته‌ بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه‌ و به‌ "شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌" ده‌كوژرێت.

گه‌نجه‌‌كه‌ ناوی "هه‌مه‌وه‌ند عه‌لی حوسێن"ـە، ته‌مه‌نی 35 ساڵە و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانه‌.

بە گوتەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەو گەنجە "به‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی مافیا كوژراوه، پاشان ته‌رمه‌كه‌ی شێوێندراوه‌، له‌ شوێنێكی چۆل فڕێدراوه‌ و دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی رووداوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه"‌.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران راشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان و کەسوکارەکەی له هەوڵی هێنانەوەی تەرمەکەین.

کوشتنی هەمەوەند دەبێتە دووەم حاڵەتی کوشتنی کورد لە بەریتانیا. هەردوێنێ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، کوڕە کوردێک لەکاتی بەرگریکردن لە کچێک کە لەلایەن ژمارەیەک چەتە هێرشی کرایە سەر درایە بەرچەقۆ و دوای پێنج کاژێر و نیو گیانی لەدەستدا.

ئەو کوڕە کوردە ناوی یوسف کەریم ـە، تەمەنی 17 ساڵانە و قوتابی بەشی بازرگانی بووە لە کۆلێژی سیتی ئۆف وێست مینیستەر لە لەندەن.

بەگوێرەی شایەتحاڵان، کاتێک ژمارەیەک چەتە هێرشیان کردووەتە سەر کچێک، یوسف ویستوویەتی بەرگری لە کچەکە بکات، بەڵام شەڕەکە گەورەبووە، چەتەکان چەقۆیان دەرهێناوە و ئەو کوڕە کوردەیان داوەتە بەرچەقۆ.

یوسف لە شەقامی ئێدوارد لە کاژێر 02:00ـی نیوەڕۆ درایە بەرچەقۆ و کە یەکێکە لە شەقامە قەرەباڵخەکانی لەندەنە و دواتر گیانی لەدەستدا.

بە کوشتنی یوسف و هەمەوەند، لە ماوەی 9 مانگی رابردوو 106 کەس لە بەریتانیا کوژراون.
Top