گوته‌بێژی حكومه‌ت: هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشته چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش چڕكراونه‌ته‌وه
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌بووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌شی گونجاو له‌سه‌ر پرسه‌كان.
له باره‌ی پرسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020یش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ورده‌كاریی زۆر هه‌ن و گفتوگۆش له باره‌ی ئه‌و ورده‌كارییه‌كانه به‌رده‌وام ده‌بن، لای خۆیانه‌وه تێبینییه‌كانیان گه‌یاندووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به یاوه‌ری فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر، بڕیاریشه سبه‌ی چوارشه‌ممه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بگاته هه‌ولێر.
