سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پەردە لەسەر پەیکەری مەهاتما گاندی لا دەدات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پەردە لەسەر پەیکەری مەهاتما گاندی لا دەدات
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێری پایتەخت و لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵای هیندستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رلەمان پەردەی لەسەر پەیکەری مەهاتما گاندی ڕێبەری نەتەوەیی هیندستان لا دا.

ڕێوڕەسمەکە کە لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای هیندستان بە سەرۆکایەتیی ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رلەمان و شاندێكی یاوەری ئامادەی بوون.

ڕێوڕەسمەکە بە بۆنەی ١٥٠هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی مەهاتما گاندی بوو کە لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای هیندستان بە سەرۆکایەتیی ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رلەمان و شاندێكی یاوەری ئامادەی بوون.

وەزیری دەوڵەتی هیندستان لە گوتەیەکدا گوتی: "مەهاتما گاندی تەنیا ڕێبەری هیند نەبووە و ڕێبەری زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و ئازادیخوازانە و کاریگەریی لەسەر هەموو جیهان هەبووە."











باسنيوز
Top