کارەبای سلێمانی: زستانی ئەمساڵ کارەبای نیشتمانی زۆر باش دەبێت
سیروان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای گەیاند: "زستانی ئه‌مساڵ كاره‌بای نیشتمانی به‌به‌راورد به ساڵی ڕابردوو زۆر باشتر ده‌بێت، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی بودجه‌یه‌كی زۆری ته‌رخان كردووه بۆ چاككردنی محاویله‌ی كاره‌بایی و نوێكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌با و دابینكردنی محاویله‌ی یارمه‌تیده‌ر بۆ به‌شێكی زۆر له‌گه‌ڕه‌كه‌كان".
گوتیشى: "ئێستا ڕۆژانه كاره‌بای نیشتمانی 23 كاتژمێر ده‌درێته ماڵان و پێدانی كاره‌باش به‌مشێوه‌یه تاوه‌كو مانگی 11 به‌رده‌وام ده‌بێت، مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو نرخی مۆلیده بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك، 13 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام بۆ مانگی نۆی ئه‌مساڵ نرخ مۆلیده زۆر كه‌متر ده‌بێت به‌به‌راورد به‌نرخی مانگی نۆی ساڵ پار، چونكه كاره‌بای نیشتمانی زۆر زیادی كردووه".
باسنيوز
