له‌ كفرى ده‌ست به‌سه‌ر 40 ماتۆرسكیلدا گیرا

له‌ كفرى ده‌ست به‌سه‌ر 40 ماتۆرسكیلدا گیرا
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى هاتوچۆى كفرى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ڵمه‌تیكدا له‌ كفری، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ماتۆرسكیلێكدا بگیرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/9/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ڕائید ئاراس كه‌ریم عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى هاتوچۆى كفرى ڕای گه‌یاندووه‌: "به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئاسایش و پۆلیس، توانیمان ده‌ست به‌سه‌ر 40 ماتۆرسكیلدا بگرین، كه‌ بێ تابلۆ و بێ مۆڵه‌ت بوون".

ده‌شڵێت: "ئامانج له‌م هه‌ڵمه‌ته‌، پاراستنی ئاسایش و فه‌راهه‌مكردنی هاتوچۆیه‌كی سه‌لامه‌تخوازانه‌یه‌ بۆ هه‌موان".











باسنيوز
Top