تەقینەوەیەکی بەهێز لە کابوڵ دەیان کوژراو و بریندراری لێ کەوتەوە

تەقینەوەیەکی بەهێز لە کابوڵ دەیان کوژراو و بریندراری لێ کەوتەوە
تەقینەوەیەکی بەهێز لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان رووی دا و ژمارەیەکی زۆر خەڵک بوونە قوربانی.

تەقینەوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 17-9-2019 لە ناوەڕاستی کابوڵ، کاروانێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی کردووەتە ئامانج.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە، 24 کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

بڕیارە رۆژی 28-9-2019، هەڵبژاردنی گشتی لە ئەفغانستان بەڕێوە بچێت.











باسنيوز
Top