پۆلیسى سلێمانى: كه‌سێك بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک دەستگیر كرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/9/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: " له به‌روارى 27/10/2010دا، هاووڵاتی (ک، م، غ) لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کوژرا و ئەنجامدەری تاوانەکە هەڵهات".
باس له‌وه‌ش كراوه: "بنکەی پۆلیسی ڕزگاری زانیاری لەسەر تۆمەتباره‌كه دەستکەوت، کە بەنیازە بۆ دەرەوەی هەرێمى كوردستان هەڵبێت، بۆیە بەنووسراوی فه‌رمى سەرجەم هێزەکانی پۆلیسی لەبازگەکان ئاگادار کردەوه".
پۆلیسى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: "ڕۆژی 11/9/2019، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەزای چۆمان بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران توانییان تۆمەتباری ناوبراو لەو دەروازە سنوورییە دەستگیر بکەن".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تۆمەتبار ناوی (ش، ت، م)ه و دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کراوه‌ته‌وه.
پۆلیسى سلێمانى ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندە، بنکەی پۆلیسی ڕزگاری پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک خستووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
باسنيوز
