له سۆران سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/9/2019، بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سۆران ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له به‌روارى 6/9/2019، دواى وه‌رگرتنى زانیاری و به‌دواداچوون له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى بنكه‌كه‌مان، توانیمان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین".
بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سۆران له ڕاگهیاندراوهكهدا باسى له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و سێ تۆمه‌تباره بڕى 798 دانه حه‌بى ترامادۆلیان لابووه و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر كراون.
باسنيوز
