کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە بەڕێوە دەچێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ٩ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڤێرماڤالی مۆرالی دەهاران، وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە کرد.
وەزیرەکەی هیندستان لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا.
دەهاران ئێوارەی دوێنێ دووشەممە گەیشتووەتە شاری هەولێر و شەوی رابردوو لە هەولێر ماوەتەوە.\
فۆتۆکان لە کەناڵی (کودستان ٢٤) وەرگیراوە.
باسنیوز
