بەرهەم دێتە هەولێر
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ٩ی ٢٠١٩، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی هەولێر دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەیدا، بەرهەم ساڵح لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كێشە ھەڵواسراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ بکات و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوچەكەشەوە بکەن.
میدیا عێراقییەکان باسیان لەوە کردووە کە هەر ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دێتە هەولێر، بەڵام تاوەکوو ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
ئەم سەردانەی بەرهەم ساڵح بۆ هەولێر، دووەمین سەردانیەتی لە پاش وەرگرتنی پۆستەکەی پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
باسنیوز
