شاندێکی عێراق بۆ بەشەبودجەی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات
شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق بۆ پرسی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر دەکات.
بڕیارە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17-9-2019، شاندێكی حكوومه‌تی عێراق بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق، سەردانی هەولێر بکات.
شاندەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ له‌باره‌ی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان تێیدا، دەکات.
ماوه‌یه‌كه چەندین شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ئاستی جیاجیادا له هه‌ولێر و به‌غدا كۆده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی بودجه، كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به ژیانی هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانی کوردستانەوه هه‌یه.
كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونییه‌وه ئه‌وه‌ی به ئاشكرا راگه‌یاند، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا به‌گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرس و كێشه‌كانی نێوانیان بكات.
باس‌نیوز
