كاتى دابه‌شكردنى مووچەی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ئاشكرا ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/9/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا یووسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر ڕاى گه‌یاندووه: "لەم هەفتەیەدا مووچەی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته‌كانى دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت".
باسى له‌وه‌ش كردووه، تەواوی پرۆسەكانی پشكنینی پزیشكیی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان وردبینیكردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێ هات، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانى دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان لەم هەفتەیه‌دا مووچەی خۆیان وەردەگرن.
باس‌نیوز
