پارتی لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیارێکی دا

 پارتی لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیارێکی دا


پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بڕیارێکی دا.

مەناف حەسەن، بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی لقەکانی پارتی لە سنووری نەینەوا، بیرۆکەی دروستکردنی یەک لیست بۆ کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، قبوڵ کراوە.

مەناف حەسەن ئامادەیی حزبەکەی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دیکە بۆ دروستکردنی لیستی هاوبەشی کوردستانی نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”لەبەر بەژەوەندیی گەلی کورد، ئامادەین لەگەڵ لایەنەکانی کورد لیستێکی کوردی پێک بێنین“.

ئەو بەرپرسەی پارتی پێی وایە حزبە کوردستانییەکانی دیکەی نەینەواش لەگەڵ یەک لیستی دان و بڕیاریشە رۆژی شەممەی داهاتوو مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان کۆ ببێتەوە و ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە.

بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مانگی نیسانی 2020 ئەنجام بدرێت.







باسنيوز
Top