سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داکۆکی لە پێکەوە ژیان دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داکۆکی لە پێکەوە ژیان دەکات
شەستەکانی سەدەی رابردوو، رژێمی بەعس تاوانێکی گەورەی لە گوندی سۆریای سەر بە پارێزگای دھۆک ئەنجامدا کە لە ئاکامدا دەیان هاووڵاتی سڤیلی مەسیحی کلدانی ئاشوری سریانی و موسڵمان بونە قوربانی.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەم تاوانە قێزەوەنە سەرکۆنە دەکات و، داکۆکی لە چەسپاندنی بەهاكانی پێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی لە ھەرێمی کوردستان دەکات لە پێناو دادپەروەری ویەکسانی گشت هاوڵاتیان.

سڵاو ودروود بۆ گیانی هەموو شەهیدانی کوردستان


مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Top