وەزیری ئاوەدانکردنەوە : سەرۆکوەزیران ٣٠ ملیاری تەرخان کردووە بۆ ڕیگاوبانەکان

وەزیری ئاوەدانکردنەوە : سەرۆکوەزیران ٣٠ ملیاری تەرخان کردووە بۆ ڕیگاوبانەکان
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم دواییانەدا سەردانی شاری دهۆکیان کردووە بۆ ئاگاداربوون لە ڕێگاوبانی شارەکە و چەند پرۆژەیەکیشیان بەسەر کردووەتەوە.

دانا عەبدولکەریم، لە لیدوانێکیدا گوتی: "خۆشبەختانە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٣٠ ملیار دیناری بۆ چاکردنەوە و سیانەکردنی ڕیگاوبانەکان تەرخان کردووە، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ ڕیگاوبانەکان."

گوتیشی: "لەو ٣٠ ملیار دینارە ١٠ ملیار دینارمان تەرخان کردووە بۆ ڕیگاوبانەکانی دهۆک و لە حەفتەی داهاتووەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن."

سەبارەت بە پلانی چوار ساڵی داهاتوو، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ:
"ئێمە پلانەکەمان ڕادەستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کردووە تاکو ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت."

دەربارەی ڕیگای ستراتیژیی نێوان هەولێر و دهۆکیش دەڵێ: "ئەو ڕیگایە لە کۆتاییی کارەکانیدایە و لە ماوەیەکی نیزیکدا تەواو دەبێت."
Top