ئەندامێکی پەرلەمان: لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا دەستوو دەنووسرێتەوە
رۆبینه ئویملك عه‌زیز، ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمان ڕايگەیاند، له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ده‌ستوور ده‌نووسرێته‌وه.
ڕوونیشی کردەوە، بوونی ده‌ستوور لە مانەوەی هەرێمی کوردستان لە بۆشایی دەستووردا گرنترە. گوتیشی: ”وه‌ک پێکهاته‌کان پشتیوانی له ده‌ستووری کوردستان ده‌که‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌رمان ده‌بێت له گفتوگۆکاندا“.
ئەو ئەندامەی لێژنەی یاسایی پەرلەمان جەختی کردەوە، ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان سه‌ردانی حزبه‌کان به‌رده‌وامی پێ ده‌دات و یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کانیش کۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌کانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌ڵام کاته‌که‌ی دیار نییه و هێشتاش ماوه‌یه‌کی زۆر ماوه.
گوتیشی: ”حزبه‌کان ده‌ستیان به‌ئاماده‌کاری کردووه و پێکهاته‌کانیش به‌هه‌مان شێوه“.
باسنيوز
