وەزیری ئەوقاف داوای یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئاینی دەکات

وەزیری ئەوقاف داوای یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئاینی دەکات
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە دەستەی وەبەرهێنان کردووە یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی دەکات.

لە نوسراوی فەرمی بە ژمارە ١٢٦ کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٦⁄٩⁄٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە و واژۆی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی لەسەرە، داوای لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم کردووە، رەزامەندی بدەن بەمەبەستی دابینکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی.












باسنيوز
Top