سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکى پەرلەمانى لوبنان کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکى پەرلەمانى لوبنان کرد
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لوبنان و شاندێکى یاوەری کرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/9/2019، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە تەیموور جونبڵات، سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لوبنان و شاندێکى یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان لەگەڵ گەلی لوبنان بەگشتی و خانەوادەی جونبەڵات بەتایبەتی بەرز نرخێندرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی هەردوولا کرایەوە.

باسکرنی ڕەوشی سیاسیی لوبنان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و مەترسییەکانى تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.












باسنيوز
Top