سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی گۆڕینی پارێزگارەکەیان هاتە دەنگ
ئازاد حەمەئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە لە پشکی یەکێتی لە پۆستەکەی دایە، ڕايگەیاند"لە کاتی ئاڵوگۆڕی ئاسۆ فەرەیدوون كە پارێزگار بوو، تەنیا سێ ڕۆژ ئاڵوگۆڕەكە دواكەوت، بەڵام ئێستا بابەتەكە پەیوەندیی بە گۆڕانەوە هەیە، هیچ لێدوانێكیش بۆ ڕادەستنەكردنی نەدراوە“.
ڕوونیشی کردەوە، گۆڕان و یەكێتی هێشتا دانەنیشتوون، چونكە ئەم بابەتە پەیوەندیی بە ڕێككەوتنی نێوانیانەوە هەیە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختی کردەوە: ”تا ئەوكاتەی ڕێككەوتن دەكرێت، یان پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنی نێوان گۆڕان و یەكێتی دەكرێت، پارێزگاری سلێمانی ئەركەكانی خۆی ڕادەپەڕێنێت".
دووپاتیشی کردەوە: "تا لە نێوان یەكێتی و گۆڕاندا دانیشتن و گفتوگۆ لەسەر پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنەكەی نێوانیان نەكرێت، ئەوا هیچ باس و خواسێك لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار دروست نابێت".
باسنيوز
