له سلێمانى باندێكى دزینى ئاسه‌وار ده‌ستگیر كران
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسی سلێمانى، ڕايگه‌یاند:"ڕۆژى 9/9/2019 تۆمه‌تبارێكى دانیشتووى شارى سلێمانى چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی بۆ كه‌سێكى به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانى ناردووه كه شوێنه‌وارێك بوو له‌شارى سلێمانى، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌بێت و سه‌یرى شوێنه‌كه بكات و ئاسه‌واره‌كانى ده‌ربهێنن و بیبه‌ن بۆ وڵاتێكى دیكه".
گوتیشی: "كه‌سه ئێرانبیه‌كه كه شاره‌زایه له‌ده‌رهێنانى ئاسه‌وار و شوێنناسیدا، سه‌ردانى شوێنه‌كه‌ى كردووه و پاشئه‌وه‌ى دڵنیا بووه له‌وه‌ى شوێنه‌كه ئاسارى تێدایه، 3 كه‌سی دیكه‌ى به‌كرێ گرتووه تا هاوكاری بكه‌ن له‌ده‌رهێنان و بردنى ئاسه‌واره‌كاندا، تا ئه‌و كاته‌ى له‌گه‌ڵیدا ده‌بن بۆهه‌ریه‌كه‌یان بڕى 5 هه‌زار دۆلارى داناوه".
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، له‌شوێنى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌یان سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون و له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى ماده‌ى 63ى یاساى شوێنه‌وار به‌ند كراون و لێكۆڵینه‌وه له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
باسنيوز
