سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکى پەرلەمانى لوبنان دەکات
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ تەیموور جونبڵات، سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لوبنان و شاندێکى یاوەری، دۆخ و پرۆسەى سیاسى لە لوبنان، پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و مەترسییەکانى تیرۆر لە وڵاتانى ناوچەکە و گرنگیى ڕووبەڕووبوونەوەى بیرى تیرۆر و توندڕەوییان تاوتوێ کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019 لە هەولێر بەڕێوە چوو، هەردوولا کار و پرۆژەکانى وەبەرهێنەرانى لوبنانى و دۆخى رەوەندى لوبنانیان لە هەرێمى کوردستان خستە بەرباس و جەختیان لە برەودان بە پەیوندییەکانی هەرێمى کوردستان و لوبنان کردەوە.
باسنيوز
