له سلێمانى ژماره‌یه‌ك مادده‌ى جوانكاریی خانمان له‌ناو ده‌برێن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/9/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له‌لایه‌ن لێژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كانی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و له فرۆشگای تاهیر، له شه‌قامی كاوه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر شامپۆ و جوانكاریی خانماندا گیراوه، كه سه‌رجه‌میان ماوه‌یان به‌سه‌رچووه و شیاوی به‌كارهێنان نین".
باس له‌وه‌ش كراوه: "له فرۆشگاكه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر (917 بۆیاخی قژ، 64 شامپۆی قژ، 306 كرێم، 75 حه‌مام زه‌یت)دا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه به‌هاووڵاتییانی بفرۆشێت".
به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه، له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان سه‌رجه‌میان له‌ناو ده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
قایمقامیه‌تى سلێمانى له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، به مه‌به‌ستی پاپهندكردنیان به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیی قایمقامیه‌تی سلێمانی، 36 لێژنه‌ی بۆ چاودێریی دووكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان دروست كردووه، لێژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌ش یه‌كێكه له لێژنه‌كان كه ڕۆژانه سه‌ردانی سه‌رتاشخانه و ئه‌و شوێنانه ده‌كات، مادده‌كانی جوانكاری و ده‌فرۆشن.
باسنيوز
