١٧ مادەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ھەموار دەکرێنەوە

١٧ مادەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ھەموار دەکرێنەوە
ئەندامێکی لیژنەی یاسای پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، ١٧ مادەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ھەموار دەکرێنەوە و لەم وەرزی یاساداناندا پەسەند دەکرێن.

سارا دڵشاد، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: "پێشنیازی یاسای ھەمواری پەیڕەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی یاساییە و دڕاوەتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لەم ھەفتەیەدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و لەم وەرزەی یاساداناندا پەسەند دەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "لەو پێشنیازەدا ١٧ ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ھەموار دەکرێتەوە کە رێککەوتنی سیاسیی نێو فراکسیۆنەکانی لەسەرە و پێشنیازی یاساکەیان ئامادە کردووە".

بڕیارە سبەی سێشەممە ١٧ی٩ی٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و ژمارەیەک پرۆژە یاسای دیکە بکات.











باسنيوز
Top