شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کێشەی جووتیاران سەردانی بەغدا دەکات

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کێشەی جووتیاران سەردانی بەغدا دەکات
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی جووتیارانی کوردستان، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.

عوسمان کانی کوردەیی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، بڕیارە ”بەم زووانە“ شاندێکی لیژنەکە سەردانی بەغدا بکات.

هەروەک عوسمان کانی کوردەیی رایگەیاند، شاندەکە لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی و کشتوکاڵی عێراق کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کوردستان دەکات.

شاندەکە داوای خەرجکردنی پارەی سێ ساڵی گەنمی جووتیارانی کوردستان لە حکوومەتی عێراق دەکات.










باسنيوز
Top