كەركووك.. شوێنە گشتییەکان بە زبڵ و خاشاک تەنراون
ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019، جەمال مەولوود، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕايگەیاند: "مانگانە لەگەڵ پارەی مۆلیدە، بڕی 3 هەزار دینار لە بەرامبەر هەڵگرتنی زبڵ و خاشاكی ماڵان، لە هەر ماڵێكی كەركووكی وەردەگیرێت و ئێمەش وەك ئەنجومەنی پارێزگا ئێستا لێی رازی نین".
گوتیشی: "ئێمە دەمانەوێت بۆ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی پارێزگا رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو بكەین و یەكێك لەو بڕیارانەی كە بیدەین ئەوەیە، كە ئیتر پارە لە هاووڵاتییان وەرنەگیرێت لە بەرامبەر هەڵگرتنی زبڵ و خاشاك".
وێڕای ئەوەی مانگانە لە هەر ماڵە كەركووكییەك سێ هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام شارەكە بە زبڵ و خاشاك تەنراوە و کەس وەڵامدەر نییە و خەڵک بێزرا بوون".
باسنيوز
