پارێزگارى نوێى هەولێر لەبەردەم سەرۆکى هەرێم سوێندى یاسایى دەخوات
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ ئامادە بوو، نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە فەرسەت سۆفى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ کار و خزمەتەکانى بەڕێز نەوزاد هادى، پارێزگارى پێشووى هەولێر دەربڕى.
لە دانیشتنی ژمارە ٧٠ی ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ٩ی ٢٠١٩ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و لەڕێگەی دەنگدانی ئاشکراوە، دکتۆر فرسەت سۆفی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.
فرسەت سۆفی بە دەنگی (٢٧) ئەندام لە کۆی (٢٨)ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە پارێزگار هەڵبژێردرا.
باسنیوز
